٥٢٨
لە جیهانێکی بێ خۆر و بێ کاتدا، ژنێکی زیندانی دوای ٥٢٨ مانگی سوور لە نێوان ئازار، ترس و چاوەڕوانیی چارەنووسێکی نادیاردا، بە بیرەوەرییەکانی خۆی دەژیێتەوە. ژوورە تاریکەکان ناتوانن دەنگی ناوخۆی کپ بکەن؛ دەنگێک کە هەر جارێک ئەو دەگەڕێنێتەوە بۆ گوند، خێزان، فێرگە، خۆشەویستی، سروشت و ئەو ژیانە ڕەنگینەی لێی سەندراوەتەوە.
لە نێوان یادەوەرییە پچڕپچڕەکاندا، چیرۆکی ژنان و گەنجانی زۆرلێکراو دەردەکەوێت؛ ئەوانەی بەهۆی بیروباوەڕ، ناسنامە، خەبات و داواکاریی ئازادییەوە لە خێزان و نیشتمان دابڕاون. هەر یەک لە بەسەرهاتەکان وێنەیەکە لە بێدادی، زیندان، ونبوون، کۆمەڵکوژی و ترسی ڕۆژان, بەڵام هەروەها بەڵگەیەکە لە خۆڕاگری، هاوپشتی، خۆشەویستی و توانای مرۆڤ بۆ پاراستنی یادەوەری.
بە زمانێکی شاعیرانە، وێنەدار و هەستبزوێن، ٥٢٨ سنووری نێوان ئێستا و ڕابردوو، ژیان و مردن، ڕاستی و خەیاڵ تێکدەشکێنێت. ئەم ڕۆمانە تەنها چیرۆکی تاکە ژنێک نییە؛ دەنگی نەوەیەکە کە هەوڵ دراوە بێدەنگ بکرێت، بەڵام لە نێو تاریکترین ژوورەکانیشدا یادەوەری و هیوا لەدەست نادات.
وەرگیراو لە ڕووداو و بەسەرهاتانێک کە نووسەر بە چاوی خۆی بی